Jump to content

گرووپی بەکارھێنەرانی ویکیمیدیای کوردی

From Meta, a Wikimedia project coordination wiki
This page is a translated version of the page Kurdish Wikimedians User Group and the translation is 79% complete.
Outdated translations are marked like this.
گرووپی بەکارھێنەرانی ویکیمیدیای کوردی
Founding date٢ی ئابی 2020
Official language(s)کوردی
Other language(s)
Key peopleFounders

بەڕێوەبەران





گرووپی بەکارھێنەرانی ویکیمیدیای کوردی گرووپێکە تەرخانکراوە بۆ برەودان بە چاندی کوردی و زمان لە سەرتاسەری جیھاندا. ئەم گرووپە لە بەشداربووە چالاکەکانی پڕۆژە ویکیمیدیایییە کوردییەکان پێکھاتووە و ئامانجی زیادکردنی بڕی ناوەڕۆکی کوالێتیی بەرزە بە زمانی کوردی.

ئامانجەکان

  • یارمەتیدانی جیھان بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی کوردەکان بزانن؛
  • پەرەپێدان و ھاندانی بەکارھێنانی زمانی کوردی لە هەموو پڕۆژەکانی ویکیمیدیادا.
  • بەھێزکردنی ھەموو زمان و زاراوە کوردییەکان لەسەر پڕۆژەکانی ویکیمیدیا بۆ پاراستن و گەشەپێدانیان.
  • زیادکردنی ژمارە و کوالێتیی وتارەکان.
  • بڵاوکردنەوە و پەرەدان بە بیرۆکەی "ویکیپیدیانووسین" لەناو گەلی کورددا لە ڕێگەی چالاکیی سەرھێڵ (ئۆنڵاین) و مەیدانی لە قوتابخانە، زانکۆ، پەیمانگا، کتێبخانە و شوێنەکانی تر.
  • ڕێکخستن و ئاسانکاری بۆ ھاوکاریی نێوان ئەندامانی پڕۆژە ویکیمیدیایییە کوردییەکان وەک: ویکیفەرھەنگ و ویکیپیدیاکانی کرمانجی، سۆرانی و زازاکی.
  • پەرەپێدانی ئاشتی و تەبایی.

چالاکییەکان

  • کۆبوونەوەی بەردەوام (بە شێوەی ئۆنڵاین و ڕووبەڕووی).
  • وۆرک شۆپ (کۆڕی فێرکاری).
  • کێبڕکێکان.
  • ئێدیتاتۆنەکان (کۆبوونەوە بۆ نووسینی وتار).
  • پڕۆژەکانی گلام (GLAM - ھاوکاری لەگەڵ گەلەری، کتێبخانە و مۆزەخانەکان).

ڕووداوە ئێستا و داھاتوویییەکان

چالاکییە پلان بۆ داڕێژراوەکان

  • وۆرک شۆپی ئۆنڵاین بۆ قوتابییانی پزیشکی لە زانکۆی کوردستان - هەولێر.
  • بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا بۆ هاندانی خەڵک بۆ دەستکاریی ویکیپیدیاکان (کرمانجی، سۆرانی، زازاکی) و پڕۆژەکانی تری ویکیمیدیا.
  • بەشداریکردن لە ڕادیۆی ڕووداو بۆ یادی ٢٠ ساڵەی ویکیپیدیا.
  • سیمینار بۆ مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر.
  • وتاری هەڵبژێردراوی مانگانە.
  • دیارخستنی کورد (Kurdish Visibility) لە پڕۆژەکانی ویکیمیدیادا (پەڕەی پڕۆژەکە بەم زووانە دادەنرێت).
  • ڤیدیۆی فێرکاری بە زمانی کوردی دەربارەی چۆنێتیی بەکارهێنانی ویکیپیدیا و پڕۆژەکانی ویکیمیدیا (پەڕەی پڕۆژەکە بەم زووانە دادەنرێت).
  • وەرگێڕانی پەڕە پەیوەندیدارەکانی ویکیمیدیا بۆ سەر زمانی کوردی وەک: (Wikimedia Foundation Board of Trustees Elections, Movement Charter Drafting Committee Elections and WPWP21)
  • هاندانی دەستکاریکەرانی کورد بۆ بەشداریکردن لە پێشبڕکێ جیھانییەکاندا وەک: (Wiki Loves Folklore 2021, Wikipedia Asian Month 2020, WikiGap Challenge 2021, Wiki Loves Sport 2021, and WikiForHumanRights 2021)

ڕاپۆرتەکان

پەیوەستبوون بە ئێمە!

هەر بەشداربوویەک لە پڕۆژە کوردییەکانی ویکیمیدیا دەتوانێت ببێتە ئەندام. ئەگەر دەتەوێت ببیتە ئەندام، تکایە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندیمان پێوە بکە یان کلیک لەسەر دوگمەی "Click here and JOIN US" بکە.

Members

پەیوەندیمان پێوە بکەن

دەتوانن لە ڕێگەی لاپەڕەی وتووێژ یان ئیمەیڵ پەیوەندی بە بەڕێوبەرانی گرووپەکەوە بکەن kurdishwikimediansgroup(_AT_)gmail(_DOT_)com: ھەروەھا لە گروپ و پەیجەکانی تویتەر و ئینستاگرام چالاکین.

سۆشیاڵ میدیا

ویکیفەرھەنگی کوردی

     

ویکیپیدیای کوردی (سۆرانی)

       

ویکیپیدیای کوردی (کرمانجی)

بڕیارەکانی لیژنەی پەیوەندییەکان

ئەمە لیستێکی بڕیارەکانی لیژنەی لقی پەیوەندییەکانە :


گرووپی بەکارھێنەرانی ویکیمیدیای کوردی